١٢ شوبات ٢٠٢٥ - ١٩:٤٨
نامەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی ترامپ بۆ ئەنجومەنی ئاسایش

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ، نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

  ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران سەبارەت بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا نامەیەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.

لە دەقی ئەو نامەیەدا هاتووە: دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی ڕاشکاوانە هەڕەشە لە ئێران دەکات و ڕایگەیاندووە کە پێم خۆشە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێكکەوتن تا ئەوەی کە بوردمانی بکەم. ئەوان دەیانەوێت بمرن ؛هیچکەس نایەوێت بمرێت.

ئیرەوانی هێنایە کە ئەو لێدوانە بێ شەرمانە و هاندەرانەیە و پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە هەڕەشە لە وڵاتانی سەربەخۆی قەدەغە کردووە.

کۆماری ئسیلامی ئێران بە توندی ئەو هەڕەشەیە ئیدانە دەکات و ئەنجومەنی ئاسایشیش نابێت هەمبەر ئەو هەڕەشە ئاشکرایە بێدەنگ بێت و ئێمە هەر جۆرە لێکەوتەیەکی ئەو هەڕەشەیە دەخەینە ئەستۆی ئەمریکا.

342/